پرس میدیا
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە سلێمانی كۆده‌بێته‌وه، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق دەکەن، كه شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌سه‌ر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كۆبوه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەب سیاسی یەکێتیدا باس لەوەدەکرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، یاخود بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا، ئه‌وا یه‌كێتی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌وزه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبووه‌وه، بڕیاریشه شاندی حكومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق