پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ وەزیری پەروەرد و خوێندنی باڵا کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە ١٠ی مانگی داهاتوو پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دەستپێبکاتەوە.
موسلیم عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە پرس میدیای راگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین پێشنیازمان کردووە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، بۆیە هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەوە بوون ١٠ی مانگی داهاتوو پڕۆسەی خوێندنی ناو هۆڵەکان دەستپێبکاتەوە.
موسلیم عەبدوڵڵا وتیشی بڕیار وایە سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبێتەوە و بڕیاری پێویست لەوبارەوە دەربکات.
پێشتر لیژنەکە بڕیاریدا، تاوەکو سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم بە داخراوی بمێنێتەوە و خوێندنی باڵاش بە سیستمی ئاوێتە بەردەوامبێت.
No comments:
Post a Comment