پرس میدیا
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویکردەوە، كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل هه‌ڵساون به پڕكردنه‌وه‌ى بهڵێنامهيهك به گەشتیارانی گەشتێکی هەرێم کە بەنیاز بوون لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دابەزن بەڵام ناچاریان کردوون لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئه‌مڕۆ 24/12/2020 به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌كان وا بڕياربوو كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل گه‌شتى نێوان (موينشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات, به‌ڵام به‌داخه‌وه به بڕيارێكى نادروست و بيانويهكى ناڕاست كه گوايه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى ( P C R) پێشوه‌خته ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داغڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، "ئه‌و گه‌شتيارانه به‌مه‌به‌ستى ڕهزامهندبوونيان به گۆڕينى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌كه‌يان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر."
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى يهوه ....
سه‌ره‌ڕايى كارئاسانى و هاوكارى يه به‌رده‌وامه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى پێشكه‌شى هێڵه ئاسمانييه‌كان و كۆمپانيا فڕۆكه‌وانى يهكانى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زياترى گه‌شتياران, ئه‌مڕۆ 24/12/2020 به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌كان وا بڕياربوو كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل گه‌شتى نێوان (موينشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات, به‌ڵام به‌داخه‌وه به بڕيارێكى نادروست و بيانويهكى ناڕاست كه گوايه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى ( P C R) پێشوه‌خته ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داغڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بێت كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل هه‌ڵساون به پڕكردنه‌وه‌ى بهڵێنامهيهك به سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتيارانه به‌مه‌به‌ستى ڕهزامهندبوونيان به گۆڕينى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌كه‌يان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر, ئه‌م ڕه‌فتاره نابهجێيهى كۆمپانياى ناوبراو جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتياران, له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندنه‌بوونه به ڕێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بڕياره‌كانى ليژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنايه كه له‌لايه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌ك يه‌ك جێ به‌جێده‌كرێت .
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بهگهشتيارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته‌ى نێوان (موينشن-سلێمانى) وه هه‌ر گه‌شتيارێكى تر كه ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه ئه‌و هێڵه‌وه بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕابگهيهنين وێڕاى به‌درۆ خستنه‌وه‌ى ئه‌و بيانوو و هه‌واڵه ناڕاسته‌ى كۆمپانياى ناوبراو, فڕۆكه‌خانه‌مان به‌ڕێزان وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و گواستنه‌وه و گه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرمان له‌م كاره نابه‌جێ يهى كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل_مان ئاگاداركردۆته‌وه و چاوه‌ڕوانى لێپرسينهوهين له‌و كۆمپانيايه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى ناو و ناوبانگى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و مافى گه‌شتياران, وه گه‌شتيارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته له‌ئه‌نجامى ههڵخهڵهتاندنيان له‌لايه‌ن كۆمپانياى ناوبراوه‌وه ئه‌گه‌ر توشى هه‌ر ناڕه‌حه‌تى و زهره و زيانێك بوون مافى خۆيانه داوايى ياساييان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و داواى قهربووكردهوهى خۆيان بكه‌ن .
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى
٢٠٢٠/١٢/٢٤
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق