پرس میدیا
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جۆیل رایبورن نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی ٢٠٢٠ی مەنامە، کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کێشەی سووریا تاوتوێ کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق گرنگی بەوە دەدات ململانێیەکان لە سووریا کۆتایییان پێ بھێندرێت، ھەروەھا دۆسیەی ئاوارەکان یەکلایی بکرێتەوە و کەشێکی ئارامیش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان برەخسێندرێت."
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە فوئاد حوسێن رایگەیاندووە "بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا، کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی وڵاتانی دراوسێی سووریا دەبێت، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سووریادایە کە کۆتایی بھێندرێت بە کێشەی ئەو وڵاتە".
No comments:
Post a Comment