وردەکاری ڕووداوەکانی ئەمڕۆی سلێمانی، چەند خۆپیشاندەر تا ئێستا لە زیندانن؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاری ڕووداوەکانی ئەمڕۆی سلێمانی، چەند خۆپیشاندەر تا ئێستا لە زیندانن؟

وردەکاری ڕووداوەکانی ئەمڕۆی سلێمانی، چەند خۆپیشاندەر تا ئێستا لە زیندانن؟

پرس میدیا
جارێکی تر خۆپیشاندانی فراوانی بەشێک لە دانیشتوانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسک رێژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و ژمارەیەک چالاکوانیان دەستگیرکرد.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی جارێکی تر بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرەو مەیدانی سەرای سلێمانی کە بە سەرای ئازادی ناسراوە بەڕێکەوتن و هێزە ئەمنیەکان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژ، ئاوی قەتیسکراو، گولـلەی پلاستیکی و ناوبەناو دەستڕێژی گولـلەیان بەکاردەهێنا بۆ بڵاوەپێکردنیان. 

بەپێی بەدواداچوونەکانی پرس میدیا، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر و رێکخەری خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون بەڵام بەشێکیان دوای کاتژمێرێک بەشێکیان ئازادکراون، بەڵام رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ئازاد نەکراون.

بەپێی زانیارییەکانی پرس هەریەکە لە م.عادل حەسەن، م.ئاکۆ جەمال، م.هاوڕی ئەحمەد، م.سادق هەڵەدنی، م.سامان تاهیر، م.هاوژین عەبدوڵڵا، م.دڵشاد بابانی، م.بەهمەن، م.رێبوار مەجید، لای هێزەکانی ئاسایش دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.

خۆپیشاندەران بەوتنەوەی دروشم دژبە حکوومەت بەرەو مەیدانەکە بەرێکەوتن، بەڵام رووبەڕووی هێزێکی زۆری چالاکی مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش بوونەوە.

بەمەبەستی رێگریکردن لە خۆپیشاندەران ژمارەیەکی زۆر هێزی چالاکی مەدەنی، ئاسایش، پۆلیسی فریاکەوتن و ئامبوڵانس لە مەیدانەکە جێگیرکرابوون.

لەگەڵ گەیشتنی ئاپۆڕای خۆپیشاندەران بە نزیک سەرای سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دانەوە و هەوڵیاندا بڵاوەیان پێ بکەن.

ئەوەی بەدی کرا خۆپیشاندەران پێکهاتبوون لە چەند گەنجێک، هاوکات چینی مامۆستایان، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ریزی خۆپیشاندەرەکان بوون ناوبەناو ئەو کەسانەیان دەگواستەوە کە بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە تەندروستییان تێکچووبوو.

شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە لەهۆش خۆی چوو و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە شوێنی خۆپیشاندانەکان گوازرایەوە.

هاوکات ناوبەناو هێزی چالاکە مەدەنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دەدا، لە هەندێک ناوچەی نزیک بەردەرکی سەرا، هێزە ئەمنییەکان دەستڕێژی گوللەیان بە ئاسماندا دەکرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©