ژێردەریاییەکی ئیسرائیل گەشتە کەنداوی عەرەبی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژێردەریاییەکی ئیسرائیل گەشتە کەنداوی عەرەبی

ژێردەریاییەکی ئیسرائیل گەشتە کەنداوی عەرەبی


پرس میدیا
وەک هۆشداریدان بە ئێران، ژێردەریاییەکی ئیسرائیلی بە ئاشکرا لە گەرووی سوێس تێپەڕی و گەشتە کەنداوی عەرەبی. دوێنێ ئێوارەش ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ئەمریکاش گەرووی هورمزی تێپەڕاند و گەشتە هەمان کەنداو.

پێگەی تایمزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند " ژێردەریاییەکەی ئیسرائیل بە ڕێگەپێدانی میسر لە کەناڵی سوێس تێپەڕیوە."

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی تایمزی ئیسرائیلی " ژێردەریاییە ئیسرائیلیەکە لەگەڵ تێپەڕینی بە کەناڵی سوێسدا، هاتۆتە ڕووی ئاوەکە و بەرەو کەنداوی عەرەبی ڕۆشتووە". تایمز ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم هەنگاوەی بە "ناردنی پەیام" بۆ ئێران دادەنرێت.

پێشتریش ئاڤیڤ کوخاوی، فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران و هاوپەیمانەکانی، هەنگاو دژی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی هەڵبگرن، کاردانەوەی زۆر توندمان دەبێت.

ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە، دوێنی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە سەردانێکی لەناکاو گەشتە عێراق و هۆشداری دایە ئێران هیچ رەفتارێکی نەشیاو نەنوێنیێت.

3ی مانگی داهاتوو"کانوونی دووەم"ی 2021، ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانە، کە پارساڵ لەلایەن ئەمریکاو و بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نزیکی فرۆکەخانە بەغداد کوژرا.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©