پرس میدیا
خۆپیشاندەرانی ناحیەی پیرە مەگروون لەدەوری بینای پارتی لە ناحیەکە کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن بیناکەیان ڕادەست بکرێت تا بە تەواوی بیسوتێنن.
بەپێی زانیارییەکانی پرس، خۆپیشاندەران هەوڵی چوونەناو بینای ناوچەی پارتی دەدەن بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ناوچەی پارتییەوە تەقەیان لێدەکرێت و دوور دەخرێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندەرانی ناحیەی پیرە مەگروون چوونە سەر بینای کۆمیتەی یەکێتی و ئاگریان لە بیناکە بەردا، دواتریش بەشێکی بینای ناوچەی پارتییان سووتاند.
هاوکات وەک خۆپیشاندەران دەڵێن لە ناوچەی پارتییەوە بە بیکەی سی و دۆشکە تەقە بەسەریاندا کراوە و بڵاوەیان پێکراوە ىۆیە دووبارە هاتوونەتەوە لە دەوری بیناکە گردبوونەتەوە.
No comments:
Post a comment