پرس میدیا
میدیای پارتی بڵاویکردەوە لە شارۆچکەی رانیە تەقە بەسەر بارەگای لقی 11ی حیزبەکەیاندا کراوە و کوردستان کراوە.
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ی پارتی لە رانیە بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی سەر بە حیزبەکەی راگەیاند، "کاتژمێر 8:05ـی ئەمشەو، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای لقی ١١کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە".
هیوا گەیلانی رایگەیاندووە، تەقەکەرەکان لە کامێرایەکی چاودێرییەوە دەرکەوتوون، "ئیدارەی قەزاکە و هێزە ئەمنییەکانیشمان لێی ئاگادارکردووەتەوە و ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەیانن".
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ خۆپێشاندان لە دەڤەری راپەڕین، پیرە مەگروون و بازیان دژی حکوومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، تێیدا بەشێک لە بارەگای پارتی لە پیرە مەگروون سوتێنرا و بارەگای یەکێتیش بە تەواوی سوتێنرا.
No comments:
Post a Comment