پرس میدیا
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سەرەتای جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازیی گشتگیرە.
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە حکوومەت خوازیار نییە رەوشەکە ئاڵۆز بێت و ویستی ئەوەیە کە بە ئارامیی و زانایی هەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.
ئاشکراشیکرد کە وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رێوشوێنەکانی ھاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر تەواوکردووە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم راشیگەیاند کە کە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سەرەتای جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازیی گشتگیرە و وتی: "پەڕەی سپی، سەرەتایەکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی".
حەسەن نازم سەبارەت سەردانەکەی شاندی ئێران بۆ بەغدا، وتی: "گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی ئێران، تایبەت بوون بە لایەنە ئەمنی و ئابوورییەکان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق