پرس میدیا
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ بە دروستکردنی ئاستەنگی کاتی بۆ خۆی و کابینەکەی لەگواستنەوەی دەسەڵات تۆمەتبار دەکات.
جۆ بایدن لە میانی لێدوانێکیدا وتی بەتایبەت رێگریکردن لە گواستنەوەی دەسەڵاتدا رێگرییان لێدەکرێت و ناوی وەزارەتی بەرگریی بە دیارییکراوی هێنا.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، گرفتی بۆ خۆی و کابینەکەی دروستکردووە و رایگەیاند "کۆمەڵێک دەزگای زۆر کە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ ئاسایشی ئەمریکا هەیە، زیانیان بەرکەوتووە".
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، زانیارییە ئەمنییە گرنگەکانیان پێنەداون، ئەمەش وادەکات دوژمنانی ئەمریکا سوود لەم لاوازییە ئەمنییە ببینن.
No comments:
Post a Comment