پرس میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ناحیەکە دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیان کرد بەڵام خۆپیشاندەران بارەگای یەکێتی و گۆڕانیان سووتاند و ئاڵای حیزبەکانیان فڕێدا.
خۆپیشاندەران سەرەتا کۆمیتەی یەکێتیان لە ناحیەکە سووتاند، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
دوای کۆمیتەی یەکێتی، بینای خۆپیشاندەران ڕوویانکردە بینای ناوچەی پارتی ناحیەکە، پاسەوانانی ناوچەی پارتی تەقەیەکی زۆریان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو، هاوڵاتیانی ناڕازیی ناحیەکە بینای ناوچەی پارتییان سووتاند و ئاڵای ئەو حیزبەیان فرێدایە سەر زەوی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بریندار بوون یان کووژرانی خۆپیشاندەران بڵاونەبووەتەوە، ئەوەی هەیە خۆپیشاندەرەکان ئاڵای حیزبە سیاسییەکانیان فرێداوە و لەبری ئەوان تەنها ئاڵای کوردستانیان لەسەر ئەو بارەگایانە هێشتووەتەوە.
ئێستا ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە رەوانەی ناحیەی پیرەمەگروون.
No comments:
Post a comment