پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوام بوو لە دابەزین و لە ٥٠ دۆلار نزیکبوویەوە لە کاتێکدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥١ دۆلاری تێپەڕاندبوو.
بەپێی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٥٠ دۆلار و هەشت سەنت فرۆشراوە، نەوتی سووکی تەکساسیش بە ٤٦ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشراوە.
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بووەتەوە هۆی داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەریتانیا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق