سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، رایگەیاند کە بەئامانجکردنی ناوەندە دیبلۆماتییەکان لە عێراق، رەتدەکەنەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەممار حەکیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، جەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، رێگایەکە بۆ بەدیھێنانی چاکسازی و رایگەیاندووە کە گرنگە رێوشوێنی ئەمنی باش بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ببێتە مایەی گێرانەوە متمانە لەنێوان جەماوەر و پڕۆسەی سیاسیی.
ئاماژە بەوەشدراوە لە میانی دیدارەکەدا، پەرەسەندنەکانی رەوشی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا خراونەتە بەرباس.
لەوبارەوە عەممار حەکیم رایگەیاندووە کە بەئامانجکردنی نێردەکانی دیپلۆماتی لە عێراق، رەت دەکەنەوە و داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە کە ھەوڵی زیاتر بخاتەگەڕ بۆ پاراستنی نێردەکانی دیپلۆماتی.
No comments:
Post a comment