وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی یەكەمی فەرمانبەران.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ( سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە:" سەرباری دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران عیراق لەسەر یاسای قەرز، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی پارەی نەختینەیی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگیراوە."
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی 13ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عیراق دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی فەرمانبەرانی راگەیاند.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق شەممەی رابردوو بڕیاریداوە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 145 هەزار دینار جێگیر بكات. بانكی ناوەندیش رایگەیاند دۆلارێك بە 1450 دینار دەفرۆشێتە وەزارەتی دارایی، هۆكارەكەشی بۆ قەیرانی كەمبوونەوەی داهات بەهۆی دابەزینی نرخەكانی نەوتەوە گەڕاندووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق