پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر ٤٦ مووشەکدا گرتووە کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئامادەکرابوو بۆ کردنە ئامانجی باڵەخانەی حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگای ئەنبار و فەرمانگەکانی دیکەی حکوومەت لە پارێزگاکەدا.
دەزگای هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیوویانە دەست بەسەر ٤٦ مووشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوو بۆ کردنە ئامانجی باڵەخانەی پارێزگای ئەنبار و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی ئەمنی و خزمەتگوزاری، بە ئامانجی نانەوەی پشێوی و دڵەڕاوکێ لەنێو هاووڵاتییاندا.
لە راگەیاندراوکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پشت بەستن بە زانیاری پێشوەختە و بە هەوڵی هەواڵگریی و چاودێری وردی جموجۆڵەکانی چەتەکانی داعش، ئەو پیلانە پووچەڵکراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو کە هێزەکانیان ١٣ داواکرایان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکان لە قەزاکانی قائیم رومادی، فەلوجە و عەنە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە دەستگیرکراوەکان دانیان بە ئەندامبوون لە داعش و ئەنجامدانی چەندین تاوانی دیکەی تیرۆریستییدا ناوە لەوانە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمنی و سوپا و تەقاندنەوەی خانووی کارمەندانی ئەمنی، هەروەها رفاندن و کوشتنی پۆلیس و دانانی بازگەی نایاسایی لەو ناوچانەدا.
ئەنبار
No comments:
Post a comment