پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی تر دەستی پێکرد.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە درووشمی بڕۆخێ حکوومەتی هەرێم دەڵێنەوە و داوا دەکەن حکوومەت دەست لەکاربکێشێتەوە بەوپێیەی توانای ئەوەی نییە مووچەکانیان دابین بکات.
پێشتر دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی رایگەیاندبوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری فراوان دژی دابەشنەکردنی مووچەکانیان لەلایەن حکوومەتەوە ئەنجام دەدەن.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەکاتێکدایە ماوەی ٥٠ رۆژە مووچەکانیان دابەشنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت بە نیازە رێژەی لێبڕینی مووچە زیاد بکات.
هاوکات جگە لە سلێمانی لە قەزاکانی دەربەندیخان، کەلار و ڕانییە خۆپیشاندانی فراوانی مووچە خۆران بەڕێوەدەچێت.
No comments:
Post a comment