راوێژكارێكی کازمی دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

راوێژكارێكی کازمی دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

راوێژكارێكی کازمی دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

پرس میدیا
راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەدات.

عەبدول حسێن هینداوی راوێژكاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی باس لەوەدەكات، وەزارەتی دارایی ناچارە چەند تەرخانكردنێك بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دابین بكات .

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ بەربەستێك نییە لەبەردەم تەرخانكردنی دارایی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆیە هیچ كێشەیەكی راستەقینە بۆ دابینكردنی پارە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە.

وتیشی، “هەرچەندە حكومەت هەمیشە داوای كەمكردنەوەی خەرجییەكانی كردووە، بەڵام ناچارە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، خەرجی بۆ كۆمسیۆن دابینبكات”.

رۆژی 17ی ئەم مانگە لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی عێراق كۆبویەوەو دەنگی لەسەر بودجەی تەرخانكراو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا كە بڕەكەی 329 ملیار دینار بوو.

بەپێی بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەندێكجار بەشێك لەبەرپرسان چەندین هۆكار بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەكە دەخەنەڕوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©