وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد گەیشتە ئەنقەر کە لە میانیدا لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی، خولوسی ئاکار کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە جومعە عناد نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەسەر بانگھێشتی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار گەیشتووەتە ئەنقەرە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی، خولوسی ئاکار کۆدەبێتەوە و بە دووقۆڵیی ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
No comments:
Post a comment