وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٤٠٣ ملیۆن و ٧٢٢ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨١ ملیۆن و ٢٦٢ ھەزار و ٣٧٦ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٤٠٣ ملیۆن و ٧٢٢ ھەزار دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گەیشتووەتە ٧٨ ملیۆن و ١٩٠ ھەزار و ٤٤٤ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٣٩٤ ھەزار دۆلار بووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨١٩ ھەزار و ١٦٩ بەرمیل کە داھاتەکەی گەیشتووەتە ١١٤ ملیۆن و ٥٨٨ ھەزار و ٤٧٠ دۆلار و باس لەوەشکراوە کە بڕی نەوتی ھەناردەکراو لەڕێگەی ئوردن-ەوە گەیشتووەتە، ٢٥٢ ھەزار و ٧٦٣ بەرمیل کە داھاتەکەی گەیشتووەتە، شەش ملیۆن و ٧٣٩ ھەزار و ٦٨٣ دۆلار.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٤١ دۆلار و ٨٨ سەنت فرۆشراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق