پرس میدیا
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و ژمارەیەک قەزا و ناحیە خۆپیشاندانی سەرجەم چین و توێژەکان دەستی پێکرد و گرژی ئاڵۆزی لە سلێمانی و هەندێک ناوچە دروستبوو و ژماریەک مامۆستا و چالاکوان و هاوڵاتیان دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئیستا لە چەند ناوچەیەک خۆپیشاندان بەردەوامەمە و گرژی و ئاڵۆزیش دروستبووە و بە گازی فرمێسک رێژ بلاوەیان پێدەکرێت.
No comments:
Post a comment