نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاکبوونەوەی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نووسراوێکی گشتیدا ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بلاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، پارێزگای بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبووی نوێی تۆمارکردووە و پارێزگای کەرکوکیش زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوەی تۆمارکردووە، هەروەها پارێزگاکانی نەجەف و سلێمانی و کەرکوک و نەینەوا لە پلەی یەکەم دێن لە ئاستی یەکدا بۆ ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە.

ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەو بەگوێرەی ئامارەکە، پارێزگای هەولێر ٣٠ تووشبووی نوێ و ١٣٤ حاڵەتی چاکبوونەوەی تۆمارکردووە، پارێزگای سلێمانی ٣٩ تووشبووی نوێ و ٢٢ حاڵەتی چاکبوونەوەی تۆمارکردووە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، پارێزگای دهۆک ٩٥ توشبووی نوێ و ١١٩ حاڵەتی چاکبوونەوەی تۆمارکردووە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.

کۆی گشی ئامارەکە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ هەینی ١٦٤ تووشبووی نوێ و ٢٧٥ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە، هەروەها سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©