پرس میدیا
وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رێککەوتن بڕیارە مانگی داهاتوو ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش نرخی نەوت لە ٥٠ دۆلار نزیک بوویەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٩دۆلار و ٦٥ سەنت فرۆشرا نەوتی تەکساسیش بە ٤٦ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لە چاو سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ڕێککەوتنی وڵاتانای ئەندامی ئۆپێک پڵەسە لەسەر زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت، ئەوەش کاریگەریی لەسەر جێگیریی بازاڕی نەوت درووست دەکات.
بەپێی ڕێککەوتنەکە هەریەکە لە عێراق، رووسیا، نەیجیریا و ئیمارات لەو بڕەی کە لەڕێککەوتنی پێشووی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دیارییکرابوو بڕێکی زیاتر ڕەوانەی بازاڕ دەکەن.
جگەلە لە رێککەوتنی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، گەشبینییەکان بە کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت درووستکردووە.
No comments:
Post a comment