پرس میدیا
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مووچەی زیاتر لە ١٠ هەزار مووچە خۆری نایاساییان بڕیوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لە وردەکاری بڕینی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە کردووە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە 21588دۆسیەی مووچەی نایاسایی مووچە تۆمار کراون، هەروەها داواکراوە هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق