پرس میدیا
پەرلەمانتارێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت عێراق بەهۆی گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوتی هه‌رێمى کوردستانەوە، ساڵانه ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار، زیانى به‌رده‌كه‌وێت.
مازن ئەلفیلی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له په‌رله‌مانى عێراق، به‌پێى به‌دواداچونێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌رێمى كوردستان دهیفرۆشێت، به‌ڕێژه‌ى 6 بۆ 9 دۆلار كه‌متر فرۆشراوه و ئەو بڕە نەوتەی لەهەرێمەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهان تورکییەوە هەناردە دەکرێت 430 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌شڵێت، بڕی ئەو زیانەی کە بەهۆی فرۆشتنى نه‌وته‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه بهرعێراق ده‌كه‌وێت بڕى (77-121) ملیۆن دۆلاره لە مانگێکدا، به‌هۆى بەفیڕۆدانی سامانی نیشتیمانی گشتی، ساڵانە لە 978 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 1,55 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر هاوڵاتیانى عێراق ده‌كه‌وێت.
ڕونیشیده‌كاته‌وه، چۆن ده‌بێت ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر بودجەیەک بدات، كه شەرعییەتی یاسایی دەدات بهبەفیڕۆدانی سامانی گشتی وڵات، کاتێک بودجە بڕگەیەک زامن دەکات کە هەرێم ناچار دەکات تەنیا 250 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات و ڕێگەی پێ بدات ئەو چەندێتییەی ماوەبهفیڕۆى بدات و به‌و نرخه كه‌مه به کۆمپانیای سۆمۆى بفرۆشێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق