فائیزە رەفسنجانی: دەستێوەردانی ئێران لە سووریا بووە هۆی کوژرانی 500 هەزار کەس - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فائیزە رەفسنجانی: دەستێوەردانی ئێران لە سووریا بووە هۆی کوژرانی 500 هەزار کەس

فائیزە رەفسنجانی: دەستێوەردانی ئێران لە سووریا بووە هۆی کوژرانی 500 هەزار کەس


پرس میدیا
فائیزە رەفسەنجانی، کچی هاشمی رەفسنجانی، سەرۆکی کۆچکردووی پێشووتری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی "ئینساف نیوز" دەڵێت: "دەستێوەردانی ئێران لە سووریا بووە هۆی کوژرانی 500 هەزار کەس".

بە وتەی فائیزە، باوکی دژی بەشداربوونی ئێران بوو لە جەنگی سووریا و هەر لە سەرەتای ململانێی سووریاوە ئەوەی بە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی وتووە کە نەچێت بۆ ئەوێ.

فائیزە لەو بارەوە وتی: "هەڵسوکەوتەکانی سولەیمانی و سیاسەتی بەرهەڵستکارانەی ئێمە چی بەرهەمێکی هەبوو؟ چی لە بوارەکانی ئابووری و ئازادی و سیاسەتی دەرەوە بە دەست هێنا؟ سیاسەتی بەرهەڵستکارانە هیچ شتێکی نەهێشتەوە شانازی پێوە بکەین!".

دەربارەی سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە فائیزە دەڵێت: "بووە هۆی لەدەستدانی هاوڕێکانمان، سیاسەتی دەرەوەمان وەک سیاسەتی نێوخۆییمانی لێ هاتووە، لایەنگران بوونە رەخنەگر، دواتر رەخنەگران بوونە ئۆپۆزسیۆن".

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©