کاتژمێر ١١ بە کاتی ناوەندی ئەورووپا بەریتانیا بە فەرمی لەیەکێتی ئەوروپا جیابوویەوە و پڕۆسەی پەیڕەوکردنی یاساکانی یەکێتییەکەی ڕاگرت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت بەریتانیا ئازادییەکانی گرتە دەست خۆی و دەشتوانێت لەمەولا کارەکانی جیاوازتر و باشتر ئەنجامبدات.
لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرانبەر جێهێشتنی بەریتانیا ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وێڕای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا و بەریتانییەکان بە هاوڕێ و هاوپەیمانی فەرەنسا و یەکێتیی ئەوروپا دەمێننەوە.
بەرپرسانی رێکخستنی کاروباری ئیداری و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکان رایانگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاویشتەکانی جێبەجێکردنی برێکزت کراوە.
پێشبینی دەکرێت یاساکانی برێکزیت یەکەمجار کاریگەری لەسەر هاتووچۆی بازرگانی دروستبکات و هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کێشەیان بۆ دروست بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق