ئیندۆنێزیا.. شوێنی سندوقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیندۆنێزیا.. شوێنی سندوقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە

ئیندۆنێزیا.. شوێنی سندوقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە

پرس میدیا
سوپای ئیندۆنێزیا رایگەیاند، شوێنی دوو سندوقی رەشی ئەو فڕۆکەیەی کە دوێنێ شەممە کەوتووەتە دەریاوە دۆزراوەتەوە، کارەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی پارچەکانی فڕۆکەکە.

لەوبارەوە  ھادی تججۆنۆ فەرماندەی سوپای ئیندۆنێزیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند كه‌، کەشتی جەنگی ( KRI – Rigel) کە بەشداری لە ھەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی پارچەکانی فڕۆکە تێکشکاوەکە دەکات، شوێنی دوو سندوقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکەی دۆزیووەتەوە .

ئەو فەرماندەیەی سوپا وتی: "ئومێد دەکەین بە زووترین کات، ئەو دوو سندوقە رەشەمان، بەدەست بگات بۆ ئەوەی ھۆکاری رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکە، بزانین".

دوێنێ شەممە وەزیری گەیاندنی ئیندۆنێزیا، بودی کاریا سومادی رایگەیاندبوو كه‌، فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانی سریویایای پەیوەندی پێوە پچڕابوو، کەوتە نێو دەریاوە.

ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ئەو فڕۆکەیە بە ٦٢ سەرنشینەوە دوای پێنج خولەک لە فڕینی لە فڕۆکەخانە، پەیوەندی پێوە پچڕاوە و لە نێوان دوورگەی لانسانگ و لاکی کەناراوەکانی باکووری جاکارتای پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە.

پێشتر بەرپرسانی ئاژانسی رزگارکردن و گەڕانی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا رایانگەیاندبوو کە، لە چوارچێوەی کارەکانیان لە ناوچەکەدا، چەند پارچەیەکی فڕۆکەکەیان دۆزیووەتەوە.

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانی لیۆنی ئیندۆنێزیا، ماوەی کەم لە دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەیەکی شاری جاکارتای پایتەخت کەتووەتە خوارەوە و ١٨٩ سەرنشین گیانیان لەدەستدابوو.


No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©