عێراق.. کۆمیسیۆن پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق.. کۆمیسیۆن پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌كات

عێراق.. کۆمیسیۆن پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌كات

پرس میدیا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بەھۆی کەمی کاتەوە ناتوانن ئامادەکارییەکان تەواوبکەن، بۆیە پێشنیازیان کردووە، پرۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکاندا کە واژووی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، جەلیل خەڵەف عەدنان-ی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کراوە، ھاتووە:

"لە روانگەی پەرۆشییمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە و لەبەرچاوگرتنی کۆتایی ئەو ماوەیە کە بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانیە سیاسییەکان دیاریکراوە کە ئەوەیش وا دەخوازێت ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیی و قەوارە سیاسییەکان درێژبکرێتەوە.

ھەروەھا هاتووە : دەرفەتی زیاتر لە بەردەم شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی برەخسێنرێت تا رۆڵی کارا و گرنگی لە چاودێریکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران بگێرێن و بە ئامانجی تەواوکردنی ناوی دەنگدەران لە سیستەمی بایۆمەتری و تەواوکردنی رێوشوێنە ھونەرییەکان، پێشنیاز دەکەین، پڕۆسەی ھەڵبژارنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوابخرێت".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر بۆ چەندین جار کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ئامادەیە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.

لە ماوەکانی رابروودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی شەشی حوەزیرانی ئەمساڵی وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردبوو.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©