پرس میدیا
ھەزاران کەس لە رووسیا بەمەبەستی ئازادکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئەلێکسی ناڤالنی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
ھەزاران کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد کە لە چەند شارێکی رووسیا بەڕێوەچوون و نزیکەی سێ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی شاری مۆسکۆی پایتەختدا کرد.
لەمیانی خۆپیشاندانەکاندا، پۆلیس بە توندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە و ژمارەیەکی زۆری کەسیش لەسەرتاسەری وڵات دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەش، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەلایەن ناڤالینی و تیمەکەی لە ژێر ناونیشانی "کۆشک بۆ پوتین: مێژووی گەورەترین بەرتیل" کە تێدا پوتین بە ئامانجگیراوە، ژمارەی سەیرکردنەکەی ٧٠ ملیۆنی تێپەڕاند.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملین، دوێنێ لە لێدوانێکیدا بەرگریی لەوە کرد کە ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ پشتیوانیکردنی ناڤالینی ئەنجام دەدرێن "یاسایی نییە و قبوڵ نەکراوە".
No comments:
Post a Comment