نانسی پیلۆسی دوایین گورزی خۆی لە تڕەمپ وەشاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نانسی پیلۆسی دوایین گورزی خۆی لە تڕەمپ وەشاند

نانسی پیلۆسی دوایین گورزی خۆی لە تڕەمپ وەشاند

پرس میدیا
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی نانسی پیلۆسی بڕیارێکی دەرکرد کە تێیدا بە فەرمی داوا لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات ماددەی ٢٥ی دەستووری ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت بۆ دوور خستنەوەی دۆناڵد تڕەمپ.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیان لەسەر بڕیارێک دا کە تیایدا داوا لە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات کۆبوونەوەیەک بە ئەنجومەنی وەزیران بکات بە مەبەستی چالاککردنی ماددەی ٢٥ی هەمواری دەستووری ئەمریکا کە بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵات لە پۆستەکەی بەکاردێت.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە پێنس چالاککردنی ماددەی ٢٥ی هەمواری دەستووری رەت کردەوە، کە  نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  رۆژی سێشەممە داوای لێکردبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ٢٢٣ دەنگی بەڵێ و  ٢٠٥ دەنگی نەخێر دەنگیان بۆ بڕیارەکە دا.

بۆ چالاککردنی ماددەی ٢٥هەمواری دەستوور، دەبێت پێنس و زۆرینەی حکوومەتەکەی ترەمپ ئەوە رابگەیەنن کە ترەمپ ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©