ئێران.. لە سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا سێ هەزار پزیشک بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران.. لە سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا سێ هەزار پزیشک بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە

ئێران.. لە سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا سێ هەزار پزیشک بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە



پرس میدیا
ئەنجوومەنی پزیشکیی ئێران رایگەیاند، لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوباتی ٢٠٢٠ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە سێ هەزار پزیشک ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.

ئەنجوومەنەکە ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا نەکردووە کە ئەو سێ هەزار پزیشکە لە ئێرانەوە کۆچیان بۆ کردووە.

ئەنجوومەنەکە ئاشکرایشی کردووە کە زیاتر لە ٢٠٠ پزیشک بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە، ساڵی رابردوو، رابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی نازناوی "شەهیدی خزمەت"ی بەخشی بەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستیی کە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن.

ئێران لە سەرووی ریزبەندی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت کە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە بەجۆرێک ٥٦ هەزاری تێپەڕاندووە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©