ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سبەی خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت و دواى ئەوەش قۆناغى هەموارکردنى دەستپێدەکات.
ماجیدە تەمیمى ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند سبەی دووشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن لیژنەى داراییەوە خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى بودجە دەکرێت و دەرگاى گفتوگۆش بۆ ئەندامان دەکرێتەوە گفتوگۆ لەسەر مادەکانى دەستپێبکەن.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ مادەکانى پڕۆژەکە دەکرێت بێ هیچ هەموارکردنێک، بەڵام دواى خوێندنەوەى دووەم لیژنەى دارایى هەڵدەستێت بەهەموارکردنى مادەکانى بەپێى ئەو دەسەڵاتانەى کە پەرلەمان بۆ ئەو کارە هەیەتى.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە، 9ى کانونى دووەمى 2021 پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ کۆبووەوە و خوێندنەوەى یەکەمى پرۆژە یاساکەى کۆتایى پێهێنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق