کازمی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

کازمی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

پرس میدیا
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سووربوونی حكومەتەكەی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو دووپاتكردەوە و بەدواداچوونی كرد بۆ دوایین هەنگاوەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١،  نووسینگەی مستەفا كازمی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە حكوومەت بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی كارەكانی كۆمیسیۆنەكە .

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە میانەی كۆبونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن كراوە بەو پێیەی حكومەت 6ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی، پشتیوانی هەنگاوەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەكانی كرد و گوێی لە كورتەیەك لە دوایین قۆناغەكانی كاری كۆمسیۆن گرت، لە بواری تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان و پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە لە كاتێكدا بەشێك لە پەرلەمانتاران و هێزە سیاسییەكان وای بۆ دەچن 6ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©