دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە دادەمەزرێن و هاوپەیمانان پڕ چەکیان دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە دادەمەزرێن و هاوپەیمانان پڕ چەکیان دەکات

دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە دادەمەزرێن و هاوپەیمانان پڕ چەکیان دەکات

پرس میدیا
بڕیارە لە چوارچێوەی ھاوكاری و ھەماھەنگیی ھاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دوو لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەك بكرێن.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە میدیای  پارتی وتووە: "لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ھێزەكانی ھاوپەیمان دوو لیوای پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و ئەمەش كاریگەری ھەبوو لەسەر ھێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش."

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، وتوویەتی: ساڵی رابردووش ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەردوو لیوای ١٤و ١٦یان پڕچەك كرد و ھەموو پێداویستییەكی سەربازییان لە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ بۆ دابین كردن و هەروەها مەشق و راھێنانیشیان بەو دوو لیوایە كرد".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: "بڕیارە دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دابمەزرێن، ئەوانیش لیوای ١٣و ١٥ن و ھەردوو لیواكەش لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێداویستیی سەربازییان بۆ دابین دەكرێت".

لیوا بابەكر، هەروەها روونی كردەوە: "ھاوپەیمانان بەڵێنی ئەوەیان پێ داوین ھاوكاریی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە بكەن، بە تایبەتی لە یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگە و مەشق و راھێنان، ھاوپەیمانانیش بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بوونە، كە ئەمەیش ھەنگاوی زۆر گرینگن بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر دەستی ھاوپەیمانان بە چەك و پێداویستیی پێشكەوتووی سەربازی، دابمەزرێن".

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©