پرس میدیا
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند"تا ئێستا راسپاردەکانی لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵیيەکان کەرکووک نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەسەر کارەکانی لیژنەکە جەمال شکور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،"پاش پێکھێنانی لیژنەکەمان و نووسینەوە و داڕشتنەوەی راسپاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵیيەکانی کەرکووک و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد، بەڵام تا ئێستا ئەو راسپاردە و بڕیارانە نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و حکوومەت کاری پێ نەکردوە".
جەمال شکور باسی لەوەکرد گرنگی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵیيەکانی کەرکووک لەوەدابوو، نوێنەری سەرجەم پێکھاتەکانی تیایدابوو و ھەمووان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە ئەو راسپاردەیە بدرێت بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کێشەی زەوی کشتوکاڵی سنووری پارێزگای کەرکووک چارەسەر بکرێت.
وتیشی: "دوای چەند جارێک تاکیدکردنەوەمان لەحکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی و دواتر سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، مستەفا کازمی، بەڵام تا ئێستا ھیچ نیەتێک بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانیان نییە و دەبوو حکوومەت لیژنەیەکی لە وەزارەتی داد و کشتوکاڵ و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی دروستبکردایە بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانیان" .
مانگی سێی ساڵی ٢٠١٩ و لەسەر داوای عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵيیەکان کەرکووک پێکھێنرا کە لە نوێنەرانی ھەرسێ پێکھاتەی کورد و عەرەب و تورکمان پێکھاتبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق