پرس میدیا
حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند، شاژن ئیلیزابێسی دووەم و هاوسەرەکەی شازادە فیلیپ ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرت.
وتەبێژ بەناوی کۆشکی باکنگام لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاژن ئیلیزابێسی دووەم (تەمەن ٩٤ ساڵ) و هاوسەرەکەی شازادە فیلیپ (تەمەن ٩٩ ساڵ) ئەمڕۆ شەممە، ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرت.
بەمەش شاژن ئیلیزابێسی دووەم و هاوسەرەکەی شازادە فیلیپ چوونە ریزی ئەو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتییەی کە تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
گوتەبێژ بەناوی کۆشکی باکنگام روونیکردەوە کە شاژنی بەریتانیا و هاوسەرەکەی لە قەڵای ویندسۆر لەژێر چاودێری پزیشک ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنس لە رێگەی تویتەرەوە داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
جێی ئاماژەیە، بەریتانیا یەکەم وڵات بوو لە جیهاندا کە لە هەشتی کانوونی یەکەمی رابردوودا ڤاکسینی ڤایزەر-بایونتیک-ی دژبە کۆرۆنای بەکارهێنا دوای ئەوەی لەلایەن لایەنە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتەدا پەسەند کرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق