سێ گەنج كە بە سووتاندنى پۆستەرى رێبه‌ری باڵای ئێران، عەلى خامنه‌یی و بەنزينخانەيەك لە كاتى حۆپيشاندانەكانى به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخى بەنزين لە ساڵى ٢٠١٩دا له‌و وڵاته، تاوانباركراون بە ٤٠ ساڵ زيندانى سزادران.
بە گوێرەى هەواڵى ئاژانسى چالاكوانانى مافى مرۆڤ لە ئێران، دادگاى شۆڕشى ديزفول، بە تۆمەتى سووتاندنى پۆستەرى عەلى خامنه‌یی و بەنزينخانەيەك لە میانی رووداوەكانى ناڕەزايەتى دەبڕين دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخى بەنزين لە ساڵى ٢٠١٩دا، سزاى ٤٠ ساڵ زيندانییكردنی به‌سه‌ر رەعد حەمدانى و غازى خوسرۆجى و سەجاد ده‌بات، سه‌پاندووه.
بەپێى بڕيارى دادگا، حەمدانى بە ٢٠ ساڵ، و هەريەك لە خوسرۆجى و دەبات بە ١٠ ساڵ زيندانى سزادراون.
هەر لە دواى خۆپيشاندانەكانەوە، ئەو سێ گەنجە لەلايەن هێزە ئەمنييەكانهوه لە شارۆچكەى شوش سه‌ربه پارێزگاى خوزستان دەستگيركراون و لەو كاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خەڵكى ئێران كە بەهۆى سزاكانى ئەمريكاوه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان به دۆخێكى سەختدا تێدەپەڕن، به‌ڵام رۆژی ١٥ى تشرينى دووەمى ٢٠١٩، دوای بڕيارێكى ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى نرخى بەنزين لە هه‌زار تمەنەوە بۆ سێ هەزار تمەن گرانكرا.
لەو خۆپيشاندانانەى كە بۆ ماوەى سێ رۆژ لە ئێران به‌رده‌وامبوون، زيان بە باڵەخانە حكوومييەكان، بانكەكان و بەنزينخانەكان گه‌یه‌نرا و ماركێتەكان تاڵانكران.
لەدواى كۆنترۆڵكردنى دۆخەكە لەلايەن هێزە ئەمنييەكانى ئێرانەوە، هيچ روونكردنەوەيەكى فەرمى لەبارەى ژمارەى كوژراو و بريندارەكان رانه‌گه‌یه‌نرا. هاوكات بەپێى ئاماره‌كانی رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لانيكەم ٣٠٤ كه‌س كوژراوە و ئاژانسى هەواڵى رۆيتەرزيش كوژرانى هەزار و ٥٠٠ كەسی راگەياندبوو.
No comments:
Post a Comment