پرس میدیا
شێخ نەهرۆ بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی كوردستان دەدات و هەرێمیش دەكات بە ناوەندێكی جیهانی
شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەجیهان بەڵێنیدا كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات .
شێخ نەهرۆ بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی : مەرجەعی كەسنەزانی كێشەی كوردی گرتۆتە ئەستۆی خۆیی و مژدەی خۆشی پێیە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان .
لە وتەكەیدا دووپاتیكردەوە كە چیدی دەسەڵاتی سیاسی ناتوانێت كێشەكان چارەسەربكات و مەرجەعی كەسنەزانی بە سەركردایەتی خودی خۆی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتە ئەستۆی خۆی و پڕۆژەی گەورەیان بەدەستەوەیە بۆ هەرێم .
شێخ نەهرۆ ئاشكراشی كرد كە سلێمانی دەكاتە پایتەختی تەسەوف لە جیهاندا و دەبێتە ناوەندێكی جیهانی و ئەم هەنگاوەش سودێكی زۆری دەبێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.
No comments:
Post a Comment