پرس میدیا
بەهۆی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم ماڵێک لە گەڕەکێکى شارى سلێمانی، شەڕ لەنێوان دوو لایەندا رویدا و دوو کەس کە کوڕ و باوکن بە گولـلـە بریندار کران.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند درەنگانى شەوى رابردوو لە گەڕەکى قالاوە، بەهۆى وەستانى ئۆتۆمبێل کە کوڕ و باوکێک بوون، لەبەردەمى ماڵێک، دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەنى ماڵەکە دروست بووە و بەهۆیەوە خاوەن ماڵەکە تەقەى کردووە و کوڕ و باوکەکە کردووە و بریندا ربوون.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی بە پرس میدیای راگەیاند، "روداوەکە دوێنێ شەو رویداوە و باوک و کوڕێک تەقەیان کردووە و باوک و کوڕێکی دیکەیان لە گەڕەکی قالاوە بریندار کردووە، ئێستا فەرمانی گرتن بۆ تەقەکەرەکان دەرچووە و پۆلیس بەدوایانەوەن دەستگیریان بکەن".
No comments:
Post a comment