وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای کرد، سەرەتای مانگی داهاتوو یەكەم وەجبەی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە وڵات، بڕیارە كۆمپانیای ڤایزەر ئەركی مەشقپێكردنی كارمەندانی تەندروستی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكە بگرێتە ئەستۆ.
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و دەدرێتە هاوڵاتیان.
وتیشی:" لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەر دەكرێت بۆ راهێنانی كارمەندانی تەندروستی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكەو پێدانی بە نەخۆشەكان".
بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتەكە هەموو ئامادەكارییەكی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە تەواوكردووە، لەوانەش دابینكردنی ساردكەرەوە بۆ هەڵگرتنی ڤاكسینەكە.
No comments:
Post a Comment