پرس میدیا
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم، خشتەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی خوێندنی بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن بڵاوكردەوە، بەگوێرەی خشتەكەش تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەرۆژی ٢٩ی ئازار ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە، تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی وەرزی یەكەم بۆ پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی بنەڕەتی، لەرۆژی ٥ی حوزەیران دەستپێدەكات ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا، بەپێچەوانەوە تاقیكردنەوەكە دەكەوێتە رۆژی ١٢ی هەمان مانگ.
سەبارەت بە دەستپێكی دەوامی خوێندنگە ناحكومییەكانیش، وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردووە، قۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی لەرۆژی ١ی ئازار دەست بەخوێندن دەكەن و تاوەكو ١ی ئاب بەردەوام دەبن بۆ كۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە كە مامۆستایان پابەند ناكرێن بە دەوامی تەواوەتی، بەڵكو بەگوێرەی وتنەوەی وانەكانیان لەناو خوێندنگە دەبن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق