مەسرور بارزانی: نابێت سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەسرور بارزانی: نابێت سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت

مەسرور بارزانی: نابێت سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت

پرس میدیا
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پێویستە مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و نابێت بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆیدا بووە لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندینێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. 

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیهەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش، هەموو پابەندبوونەکانیخۆی جێبەجێ کردووە بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. سەرۆکی حکومەت جەختیلەوە کردەوە کە پێویستە بابەتی مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و نابێت مووچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمیکوردستان و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێمدا بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات وکەمکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باجەکان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ. گوتیشی هەموو هەوڵێکمانخستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. 

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی. ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاریکردن وهەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر. 

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©