کۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

کۆمسیۆن: ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت



پرس میدیا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق،  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و وتی: "پابەندەین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەین".

وتیشی: "سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتی راسپاردووە کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدات".

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ لە عێراق، ئەنجام بدرێت.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©