پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند "بڕی ئەو پارانهی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، ٣٥٠ ترلیۆن دینارە".
تەھا دیفاعی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كه، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پێکھێنراوە، ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، ئەو لیژنەیە بەباشی کارەکانی ئەنجامداوە، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا کارەکانی ئەو لیژنەیە بەھۆی فشاری سیاسییەوە، سست بووەتەوە.
تەھا دیفاعی وتی: "ئومێد دەکەین لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە کارەکانی بەردەوام بێت و لە پرسەکانی گەندەڵیی بکۆڵێتەوە".
ناوبرو وتیشی: "لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە، گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستەکانی وەزارەت و پارێزگاکان کراون کە بەھۆیانەوە پارەیەکی زۆر بەھەدەردراوە".
دیفاعی ئاشکراشیکردووە كه، بڕی ئەو پارانهی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، ٣٥٠ ترلیۆن دینارە.
No comments:
Post a Comment