پرس میدی
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان بووە بە شوێنی داڵدەدانی هەڵهاتوانی دەستی یاسا و ئەو کەسانەی لە رێگەی میدیاوە هانی کوشتنی عێراقییەکان دەدەن.
حامید موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، پێویستە داهاتە سرووشتییەکانی عێراق بۆ هەموان بێت نەک ناوچەیەک بە تەنها داهاتەکانی بۆ خۆی ببات.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق داوای کردووە، هەرێمی کوردستان رێز لە یەکپارچەیی عێراق بگرێت و نەبێتە شوێنی پەنادانی هەڵهاتوانی دەستی یاسا.
حامید موسەوی وتوویەتی، بەشێک لەوانەی هەڵهاتوون لە هەرێمی کوردستان میدیان بۆ هاندانی کوشتنی عێراقییەکان بەکار دەهێنن بۆیە گەر هەرێمی کوردستان راستگۆیە لەگەڵ بەڵێنەکانی پێویستە نەوت ڕادەستی حکوومەتی فیدڕاڵ بکات و ئەو کەسانەشی لەدەستی یاسا هەڵهاتوون ڕادەست بکاتەوە.
No comments:
Post a Comment