سلێمانی.. قەرزارێک بەنیاز بووە خاوەن قەرزەکەی بکوژێت دەستگیر کرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. قەرزارێک بەنیاز بووە خاوەن قەرزەکەی بکوژێت دەستگیر کرا

سلێمانی.. قەرزارێک بەنیاز بووە خاوەن قەرزەکەی بکوژێت دەستگیر کرا


پرس میدیا
ئاسایشی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد، كە هەوڵی دابوو هاووڵاتییەك بكوژێت كە بڕی 20 هەزار دۆلار قەرزاری بووەو ویستوویەتی بەو رێگەیە قەرزەكەی نەداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 1-1-2021 كەسێك بەناوی (ی. ئ. ر) بە رەچەڵەك كوردو لەدایكبووی ساڵی 1978 پیشە كاسب، پلانی بۆ كوشتنی هاووڵاتییەك بەناوی (ئ. ح. ح) دانابوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پلانداڕێژەی تاوانەكە بڕی 20 هەزار دۆلار قەرزاری ئەو هاووڵاتییە بووە كە ویستوویەتی بیكوژێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئاسایش، تۆمەتبارەكە لە یەكێك لە گوندەكانی نزیك شاری سلێمانی، بەر لە ئەنجامدانی تاوانەكە، دەستگیركراوە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە كە ویستویەتی خاوەن قەرزەكە بكوژێت بۆ ئەوەی قەرزەكەی نەداتەوە، لەئێستاشدا بەپێی ماددەكانی 406 و 31 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.



No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©