پرس میدیا
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، دهتوانرێت کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ چارەسەر بکرێت و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێشبینی دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٦٥ دۆلار.
مهزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وتی: "بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، دهتوانرێت کورتھێنانی بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ چارەسەر بکرێت".
وتیشی: "پێشبینی دەکەین دوای ئاساییبوونەوەی رەوشی جیھان لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ھاوینی ئەمساڵدا، بگاتە ٦٥ دۆلار".
سەبارەت بە رێژەی ھەژاریش لە عێراق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مهزھەر محەمەد ساڵح ئاشکرایکرد کە رێژەی ھەژاری لە کۆی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، گەیشتووەتە ٣٠ی لەسەدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق