پرس میدیا
ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ یوتیوب، هەژماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵپەسارد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن نووسینگەی وتەبێژی یوتیوبەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کەناڵەکەی ترەمپ کە ھەفتەی رابردوو پشتیوانانی ھەڵکوتانەوەی سەر بینای کۆنگرێس و بانگەوازی بۆ توندوتیژی کردووە، لەبەرئەوە ھەڵپەسێردراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە دوواین ڤیدیۆ کە لە کەناڵەکەدا ئەپلۆدکرابوو و بانگەوازی بۆ توندوتیژی کردووە سڕدراوەتەوە و، لانی کەم بۆ ماوەی یەک هەفتە کەناڵەکەی ترەمپ ناتوانێت ڤیدیۆ ئەپلۆد بکات.
دوای ئەوەی پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر هەژماری ترەمپیان راگرت، تویتەر-یش هەنگاوێکی هاوشێوەی گرتەبەر و، بەهۆی بڵاوکردنەوەی توندوتیژیەوە هەژمارەکەی ترەمپی بۆ هەمیشە هەڵپەسارد.
ئەمە لە کاتێکدا ئەو قەیرانەی بە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە لایەن پشتیوانانی ترەمپەوە لە شەشی کانوونی دووەمدا دەستیپێکرد درێژەی هەیە، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە داوا دەکات ترەمپ دەستلەکار بکێشێتەوە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە یان بۆ جاری دووەم لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.
No comments:
Post a Comment