دەستەی خانمانی ناڕازی: نەدانی مووچەکانمان جۆرێکە لە توندوتیژی کە دژمان ئەنجام دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەستەی خانمانی ناڕازی: نەدانی مووچەکانمان جۆرێکە لە توندوتیژی کە دژمان ئەنجام دەدرێت

دەستەی خانمانی ناڕازی: نەدانی مووچەکانمان جۆرێکە لە توندوتیژی کە دژمان ئەنجام دەدرێت



پرس میدیا
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نەدانی مووچەکانیان و وەک هەڵوێستێک دژ بە دواکەوتنی، گرووپێک لە ژنان کە خۆیان وەک گرووپی دەستەی خانمانی ناڕازی دەناسێنن، لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بڕیاریشە رۆژانی داهاتوو بەردەوام بن تاوەکو ناڕەزایەتییەکە بەرفراوان دەکەن.

لەپێش دەستپێکردنی گردبوونەوەکە، پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان کە هەندێکیان پێکهاتبوون لە ئافرەت، لە نزیک شوێنی گردبوونەوەکە لە ئامادەباشیدابوون بۆ رێگری کردن لەهەر جۆرە گرژییەک کە ئەگەری روودانی هەبوو.

نەسرین محەمەد ئەندامی دەستەی خانمانی ناڕازی، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان گرووپێکیان دروست کردووە و ئامانجیان گەیاندنی دەنگی ناڕازی ئافرەتانی مووچەخۆرە لەنێو فەرمانگەکاندا.

نەسرین محەمەد وتی  خۆ توندوتیژی بەس لێدان نییە، زەوت کردنی مافەکانی ژنان لەنێو چینی فەرمانبەرانیشدا بەشێکە لە توندوتیژی، ئێمە هاتووین ئەمە نەهێڵین".

لەبەرامبەر نەکردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانیشەوە نەسرین محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەت لەبەر ئەوەی ناتوانێت موچەی مامۆستایان بدات، بۆیە دەرگای خوێندنگەکان ناکاتەوە، ئەوەی مامۆستایان داوای دەکەن، پێدانی موچەکانیانە هەر ٣٠ رۆژ جارێک بەبێ لێبڕین، تاوەکو ئەوانیش بتوانن دەرگای خوێندنگەکان بکەنەوە و وانەگووتنەوە ئاسایی بکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©