پرس میدیا
لە گەرمەی هەڵکشانی بارگرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" هێشتنەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس نیمیتز"ی لە ناوچەکە راگەیاند.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، هێشتنەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس نیمیتز" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە، جەختیشی کردەوە، نابێت کەس گومانی لە مکووڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبێت.
کریستۆفەر میللەر، کاربەڕێکەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیاندراوەکە روونی کردەوە: "بەهۆی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرکردەکانی ئێران لە دژی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسەکانی ئەمریکا، فەرمانم بە مانەوەی "یو ئێس ئێس نیمیتز" کرد لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەکشاندنەوەی".
چەند رۆژی رابردوودا ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکا رایانگەیاند، کریستۆفەر میللەر، فەرمانی کردووە بە گەڕانەوەی "یو ئێس ئێس نیمیتز" بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
No comments:
Post a comment